|

ئایه‌ت ئه‌حمه‌د نژات کێیه
*
من ئایه‌ت ئه‌حمه‌د نژاد له ساڵی 1979 له دایك بووم، له شاری
روانسه‌ر سه‌ر به پارێزگای کرماشان له کوردستانی رۆژهه‌ڵات
ئێستا له وڵاتی دانیمارک ژیان به سه‌رده‌به‌م
ده‌ست
كردنت به كاری هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی چه‌ند؟
*
من له ساڵی 1998 هاتوومه‌ته ناو دونیای هونه‌رو گۆرانی به
یارمه‌تی هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست کاك ئه‌میر قه‌ڵعه که
توانیویه‌تی به ده‌ست و په‌نجه‌کانی کیبۆرت بژه‌نێت،
توانیومه شاره‌زای له سه‌ر مه‌قامه‌کان په‌یدا بکه‌م ، تا 2
ساڵ وه‌كو قوتابی له لای کاک ئه‌میر ده‌رسم خوێندوه.
یه‌كه‌م به‌رهه‌م كه بڵاوتكرده‌وه به ناوی چی بو و هۆنراوه
و ئاوازی كێ بو؟
*
له ساڵی 2000 یه‌که‌مین شریتم به‌ناوی شۆره گیان تۆمار
کردوه که 10 تراکی له خۆ گرتووه، چوار له گۆرانیه‌کانم
گۆرانی کاك ناسر بوو که دوباره‌م کرده‌وه، 3 تراکی دیکه‌ش هی
عوسمان هه‌ورامیی بووه، ئه‌و 3که‌ی دیکه‌ش گۆرانی خۆم بووه
که هۆنراوه‌کانی فۆلکلۆره
دواین ئه‌لبوومی تۆ به ناوی په‌ریشان بوو. ئه‌گه‌ر بتوانی
باسێک له‌و ئه‌لبوومه نۆێکه‌ت بکه‌یت
*
ئه‌و ئه‌ڵبوومه‌ی من که به‌ناوی په‌ریشان بوو به یارمه‌تی
کاك عه‌لیڕه‌زا وه‌یسی که کاری دابه‌شکردنی موزیکی به ئه‌ستۆ
گرتووه. ئه‌وه بوو که یه‌که‌م گۆرانیشمان پێکه‌وه گوت به
دوو قۆلی ناوی گۆرانیه‌که‌ش هه‌ر په‌ریشان بوو که
هۆنراوه‌که‌ی له لایه‌ن کاک ره‌زا موزۆنی له کرماشان بوو.
ئیتر له به‌ر خۆشه‌ویستی و ڕێزی کاك عه‌لیڕه‌زا وه‌یسی ناوی
ئه‌لبوومه‌که‌شم بوو به په‌رێشان، ده‌بێت ئاماژه به‌وه که
زه‌فت کردنی ئه‌م ئه‌لبوومه واته‌په‌ریشان که‌وته سه‌ر شانی
کاک سادوقی جه‌لیلیان له کرماشان.
تاچه‌ند پێویستە هونه‌رمه‌ند ده‌بێت ئه‌کادیمی بێت؟
*
زۆر که‌س هه‌ن ئه‌وه به شتێکی گرنگ نازانن،من به ئه‌و
که‌سانه ناڵێم هونه‌رمه‌ند، ئه‌توانین بڵێین گۆرانی بێژ.
به‌که‌سێك ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ند که به‌ڕاستی به ته‌واوی هه‌موو
یاساکانی موزیك بزانێت. بۆ نموونه ( ئه‌گه‌ر من لێ خوڕین
نه‌زانم جوانترین ئۆتۆمبێلی دونیا به من بده‌ن چی لێ که‌م
کاتێك نازانم لێ خوڕم) ئه‌وه‌ش له بیر ناکه‌م که من خۆم به
گۆرانی بێژ ده‌زانم
كام هونەرمەندی رۆژهەڵاتی كوردستان كاریگەری هەبووە بەسەر
تۆوە؟
*
له دووهه‌مین پرسیار ئاماژه‌م پێکردوه که کاك ئه‌میر قه‌لعه
هاوکاری من بووه. له هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌کانیش زۆر سوودم
وه‌رگرتووه که ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری بووه له سه‌ر ده‌نگ و
گۆرانی ووتنی من
ئایا زیاتر گوێبیستی گۆرانی كام له هونه‌رمه‌ندان ده‌بیت و
ده‌نگی چی هونه‌رمه‌ندێكت به لاوه خۆشه
*
له گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان به ڕاستی من گوێ له
ده‌نگی هه‌مووان ده‌گرم به تایبه‌ت ده‌نگی مامۆستا ناسر
ره‌زازی و مامۆستا عوسمان هه‌ورامیی زۆرم به‌لاوه خۆشه
هیچ راگه‌یاندنێک ده‌روێکی هه‌بووه له ناساندنی تۆ به
هۆگرانی ده‌نگ
ئایا*
تا ئه‌و کاته‌ی که له کوردستانی رۆژهه‌ڵات بووم نه
به‌داخه‌وه چوون له به‌ر هندێك هۆ له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
مه‌حدوود بووم، به‌ڵام کاتێك که هاتمه ئه‌رۆپا له که‌ناڵی
کورد تیڤی و کوردان تیڤی له دانیمارك و که‌ناڵی نه‌ورۆز تیڤی
له سوید له به‌رنامه‌که‌ی کاک به‌رزان میوانداری کرام...
وه‌کو سه‌رچاوه‌کانیش هه‌واسان، سه‌رقه‌ڵاو، لێزان که به
راستی به پێ توانای خۆیان بۆ زیاتر ناساندنی من ئه‌رکیان
کێشاوه . له ئێره‌وه من ده‌ست خۆشی له هه‌مووان ده‌که‌م
ڕات چیە بەرامبەر ئەم شێوازە نوێیەی گۆرانی كوردی؟
*
هه‌میشه حه‌زم له گۆرانکاری بووه ئێستاش هه‌ر حه‌زم
هه‌یه به‌ڵام گۆرانکاریه‌ك که له سنوور کوردی تێپه‌ڕ نه‌بێت
به‌راستی زۆر له هونه‌رمه‌ندان گۆرانکاری جوان جوان ده‌که‌ن،
به‌ڵام به‌داخه‌وه هندێك دیکه‌ش گۆرانکاری به شێوازی تورکی
یان عه‌ره‌بی ده‌که‌ن من قه‌د له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم، بۆ
نموونه بۆچی گۆرانی کوردی ده‌بێت به شێوازی تورکی و عه‌ره‌بی
و فارسی بێت بۆ ئه‌وان به شێوازی کوردی گورانی ناڵێن یان تا
ئێستا له هیچ که‌ناڵێکی ئاسمانی خۆیان میوانداری
هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌کانی ئێمه‌یان نه‌کردوه، به‌ڵام ئێمه
خه‌ریکین ئه‌یبینین که لای خۆمان به‌پێچه‌وانه‌وه
بەچه‌ند زاراوه گۆرانیت هه‌یه؟
*
به زاراوه‌ی سۆرانی، هه‌ورامی، که‌ڵهوری و لوڕی ده‌زانم و
گۆرانیشم گووتوه، زۆر به داخه‌وه به زاراوه‌ی کرمانجی تا
ئێستا نه‌مگووته‌وه. به‌ڵام به دڵ و گیان خه‌ریکم له سه‌ری
ئیش ده‌که‌م و هیوادارم بتوانم به هه‌موو زاروه شیرینه‌کانی
کوردی خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان بکه‌م
جه‌نابت وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك هونه‌ری كوردی له‌م سه‌رده‌مه‌دا
له چی ئاستێكدا ده‌بینیت؟
*
به‌ڕاستی خۆم هیچ له‌و ئاسته قه‌د قه‌د نابینم که له سه‌ر
هونه‌ری کوردی باس بکه‌م، به‌ڵام وه‌کو گۆرانی بێژك تکا
ده‌که‌م له هونه‌رمه‌نده‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه مه‌به‌ستم له
2006 به‌م لاوه له هونه‌ری کوردی سوود وه‌رگرن چوون به
راستی خه‌رێکن خراپی ده‌که‌ن، حه‌ز ناکه‌م لێره ناوی که‌س
بێنم. ئه‌چن گۆرانی تورکی و عه‌ره‌بی فارسی چه‌ند که‌س هه‌ن
که گۆرانی یونانی دێنن شیعری کوردی ده‌خه‌نه سه‌ری و به
ئه‌و میلودیه و ته‌نزیمه ده‌یڵێنه‌وه. ئه‌و زیره‌کی نیه
به‌ڵکوو ئه‌وه کڵاو نانه به سه‌ری هونه‌ری کوردی . ده‌بێت
ئێمه موزیکی کوردی به ته‌واوی گه‌لانی دونیا بناسێنن نه‌ك
گۆرانی گه‌ڵانی دونیا به خۆمان بناسێنین من خۆم به شتێک
نازانم له گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان، به‌ڵام ئه‌وه
ڕاستیه ئه‌گه‌ر که‌سێك خۆی به هونه‌رمه‌ند بزانێت ئه‌بێت خۆی
نه‌خه‌ڵه‌تێنێ.
به بڕوای من یه‌ك گۆرانی باش به‌رانبه‌ر به هه‌زاران گۆرانی
نۆرماڵه . ته‌ماشای هونه‌رمه‌نده کونه‌کان بکه‌ین
هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه هه‌مووی 1-2 سی دی نیه به‌ڵام به ڕێک
و پێکی گوتویانه و سنوری موزیکی کوردیانیش باراست و قه‌د ئه‌و
میلۆدیه جوانانه له مێشکی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌رناچوا
ئه‌وه جێگای شانازیه.
زیاتر سود له هۆنراوه‌ی كام له هۆنراوه نووسه‌كان
وه‌رده‌گریت بۆ به‌رهه‌مه‌كانت؟
*
زۆرتر حه‌زم له فۆلکلۆره و زۆربه‌ی ئه‌و گۆرانیانه‌ی که
خۆندومه فۆلکلۆرن، به‌ڵام وه‌کو سوود وه‌ڕگرتن تا ئێستا له
شیعری مامۆستایانی پایه به‌رزی وه‌ك مامۆستا گه‌وره‌ی کورد
هێمن، هه‌ژار و مه‌وله‌وی وقانع سودم وه‌رگرتوه
تۆ چەند كلیپێكت تۆماركردووە، تاچەند سوودیان بۆ تۆ هەبووە؟
*
به‌ڕاستی نازانم بلێم تا چ ئاستێك، به‌ڵام بێ شك هه‌ر کیپێك
یان هه‌ر گۆرانیه‌ك کاریگه‌ی خۆی هه‌یه بۆ ناساندنی زیاتر
خاوه‌نی به‌هره‌که
ئایا دوا پڕۆژه‌ت له ئێستادا چیه وه‌ك كلیپ یان سیدی نوێ؟
*
به ته‌مای چه‌ند کلیپێکی نوێ بکه‌م هه‌ر له گۆرانیه‌کانی
ئه‌ڵبوومی په‌ریشان و هه‌ر وه‌ها خه‌ریکی ئه‌ماده کردنی سی دی
نوێم
له كۆتاییدا زۆر سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین بۆ به‌خشینی ئه‌و
كاته‌ی خۆت كه به
ئێمه‌ت دا. دوا وته‌ی
جه‌نابت بۆ هۆگران و ئاشقانی ده‌نگت و میوانانی هه‌واسان.نێت
چیه؟
من زۆر خۆشحال بووم بۆ ئه‌وه‌ی که منتان به سه‌ر کرده‌وه،
من وه‌کو ئایه‌ت بۆ ئاشقانی ده‌نگم له هه‌ر چوار بارچه‌ی
کوردستان یان له هه‌ر جێگای ئه‌م دونیا بن داوای له‌ش ساقی و
ته‌مه‌ن درێژیان بۆ ده‌که‌م. هیوادارم بتوانم به دڵ و گیان
له ڕێگای هونه‌ر و گۆرانی خزمه‌ت به هۆگرانی ده‌نگم و
گه‌له‌که‌م بکه‌م .
ده‌ست خۆشی له ئیوه‌ی به‌ریز ده‌که‌م و ده‌ستی ماندوبوونتان
ده‌گوشم هیوادارم نمونه‌تان زیاد بێت بۆ گه‌له‌که‌مان تکاتان
لێده‌که‌م سه‌ردانی هه‌موو هونه‌ڕمه‌ندان و گۆرانی بێ‌ژان
دیکه‌ش بکه‌ن بۆ باشتر ناسینیان و ببیرو بۆچونه‌کانیان سوپاسی
هه‌موو میوانانی ماڵپه‌ری هه‌واسان ده‌که‌م که به سه‌ردانی
خۆیان ماڵپه‌ره‌که رازاوه‌تر ده‌که‌ن هیوادارم مالپه‌ری
هه‌واسان.نێت که میوانی ماله‌کانتانه توانی بێت به خزمه‌ت
کردنی خۆی جێگای له دلی ئیوه‌ی به‌ڕیز و خۆشه‌ویست
کردبیته‌وه. له گه‌ڵ ڕێزم ئایه‌ت ئه‌حمه‌د نژاد
|