|
|
|
چاوه‌ڕێى ئالان عومه‌ر بن |
 |
دلشاد چوچانى
ژنه هونه‌رمه‌ند ئالان عومه‌ر رایگه‌یاند كه دوایین
ئه‌لبومى، به‌م نزیكانه بڵاوده‌كاته‌وه. راشیگه‌یاند
چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى گرنگیشى به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئالان عومه‌ر له‌باره‌ى ئه‌لبومه‌كه‌یه‌وه گوتى"
ئه‌لبومه‌كه‌م له 8 گۆرانی پێكهاتووه‌و ئاوازى سه‌رجه‌م
گۆرانییه‌كانیش له‌لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه دانراون".
هه‌روه‌ها گوتى "هه‌وڵمداوه گۆڕانێكی جدی بكه‌م له‌شێوه‌ی
به‌كارهێنانی ده‌نگ‌و گوتن، له‌رووی موزیكیشه‌وه
هه‌وڵمداوه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پڕۆفیشناڵ و سه‌رده‌می
كاربكه‌م، كاره‌كانی تۆماركردنی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ش
له‌وڵاتانی توركیا‌و میسر‌و كوردستان به‌ڕێوه‌چووه".
ئالان دوو له گۆرانییه‌كانى نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ى كلیپ
كردووه‌و له‌به‌رنامه‌یدایه چه‌ند گۆرانییه‌كی دیكه‌ش
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كلیپ بكات و به‌نیازی چه‌ند
پرۆژه‌یه‌كی هونه‌رییه "ئێستا چه‌ند پرۆگرامێكی هونه‌ریم
به‌ده‌سته‌وه‌یه و له ئاینده‌دا رایانده‌گه‌یێنم".
|
|
|