|
به‌هجه‌ت
یه‌حیا ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ی له ساڵی ئاینده‌دا بڵاوده‌كاته‌وه
گۆرانیبێژی دوره وڵات به‌هجه‌ت یه‌حیا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومێكی نوێیه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له گۆرانی بێژی رایگه‌یاند: "ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ی به‌هجه‌ت
هه‌شت گۆرانی له خۆده‌گرێت، سه‌رجه‌م تێكستی شاعیر (هێمن مام نادر)ه‌و سه‌رجه‌م
میلۆدیه‌كانیش خۆی دایناوه و چوار گۆرانی له‌لایه‌ن مۆزیكژه‌ن (دلێر حسێن) كاری
دابه‌شكردنی بۆ كردوه، دو گۆرانیشیان گۆران كامیل كاری دابه‌شكردنی بۆ كردوه".
وتیشی: "پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی ئاینده‌دا به‌هجه‌ت یه‌حیا ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ی
بڵاوبكاته‌وه، زۆربه‌ی كاره‌كانیشی له‌لایه‌ن (ئارا ئه‌حمه‌د) له ستۆدیۆی لانه
بۆ ئه‌نجام ئه‌درێت". |