|

له‌دوای ئه‌وه‌ی
بۆماوه‌یه‌ك تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه وه‌ستاو چه‌ندهه‌وڵێك له
توركیادا گه‌شه‌یان سه‌ند بۆ به‌ره‌و پێشبردنی كێشه‌ی كورد
له‌و وڵاته‌دا ئه‌مڕۆ تۆپبارانی ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێم
له سنووری خواكورك ده‌ستپێكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد كه هێزه‌كانی سوپای
توركیا ده‌ستیان كردووه به بۆردومانی چه‌ند گوندێكی
ناوچه‌ی خواكورك، ده‌ستپێكردنی ئه‌م تۆپبارانه‌ش له‌لایه‌ن
هێزی توركیاوه به‌بیانووی لێدانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یه،
به قسه‌ی سه‌رچاوه توركییه‌كان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌و
ناوچه‌یه‌دا بوونیان هه‌یه‌و بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌پێی وته‌ی
سه‌رچاوه‌كه تۆپبارانه‌كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه، به‌ڵام
سه‌رچاوه‌كه هیچ ئامارێكی له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی
تۆپبارانه‌كه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌و دانیشتوانه‌كه‌ی ئاشكرا
نه‌كردووه.
|