|
له‌نێو
ژماره‌یه‌كی زۆر موزیكژه‌نی وڵاتانی دنیادا، كچێكی كوردی ته‌مه‌ن 11 ساڵ بووه
دووه‌م كه‌مانچه‌ژه‌نی جیهان.
به‌به‌شداری 37 ولاَتی جیهان پێشبڕكێی سالاَنه‌ی عه‌زفی كه‌مان له وڵاتی ئیتاڵیا
ئه‌نجامدراو تیایدا كچه‌كوردێكی ته‌مه‌ن 11 سالاَن پله‌ی دووه‌می عازف كه‌مانی
جیهانی به‌ده‌ستهێنا.
سایتی هه‌واڵی ئا‌ڤێستا كورد رایگه‌یاند: به‌رفین ئاكسۆی كچه‌كوردی كوردستانی توركیا
توانی له پێشبڕكێی جیهانی عه‌زفی كه‌ماندا كه له هۆڵی تیاترۆ دێللای ئیتاڵیا
به‌ڕێوه‌چوو، له‌نێو 123 عازف كه‌ماندا پله‌ی دووه‌می جیهان به‌ده‌ست بێنێت.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بلاَویانكرده‌وه به‌رفینی ته‌مه‌ن 11 ساڵ به‌شێوه‌یه‌ك
كه‌مانی لێداوه كه هه‌ر هه‌موو 8 سه‌د ئاماده‌بووی نێو هۆڵه‌كه‌ی سه‌رسام كردوه
و له كۆتاییدا چه‌پڵه‌رێزانی ئاماده‌بووان به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازییان لێكردووه.
شایانی باسه پێشبڕكێی سالاَنه‌ی عه‌زفی كه‌مان به‌ئاماده‌بوونی موزیكژه‌نانی
ولاَتانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا و روسیا و به‌ریتانیا و ئیتاڵیا و چه‌ندین ولاَتی
تر سازده‌كرێت.
|