|
بڕیاره
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی
ماته‌مینی هونه‌رمه‌ند (قادر عه‌بدوڵڵا زاده) ناسراو به(قاله مه‌ڕه) ڕێكبخرێت.
ڕێوره‌سمی چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ند قاله مه‌ڕه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (ناوه‌ندی
هونه‌ری كوردی)و (كیا) به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌ن ده‌رزی) ڕێكخراوه،
شمشاڵژه‌نی كۆچكردوو (قاله مه‌ڕه) له‌به‌شێك له‌قه‌سه‌كانیدا
ده‌ڵێت:"به‌شمشاڵه‌كه‌م به‌سه‌رهاتی گه‌له‌كه‌م ده‌گێڕمه‌وه، لایه لایه بۆ
منداڵان ده‌ڵێم، ناسۆری ده‌روونی خۆم‌و ئه‌و خه‌ڵكه ده‌گێڕمه‌وه، مێژووی
گه‌له‌كه‌م‌و ده‌ردو خه‌فه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه له‌شمشاڵه‌كه‌مدا خۆیان شاردۆته‌وه،
به‌ڵام داخه‌كه‌م خه‌ڵك زۆر لێم حاڵی نابن".
به‌پێی وته‌ی هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌نی ده‌رزی)، بڕیاره له‌و یاده‌دا وتاری
هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌ریی، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له(مامۆستا عه‌بدوڵڵا جه‌مال
سه‌گرمه، ئه‌نوه‌ر سوڵتانی)یه‌وه پێشكه‌شبكرێن‌و هه‌ریه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان (حه‌سه‌نی
ده‌رزی، ره‌شید فه‌یزی نه‌ژاد، تارا جاف، هه‌ژار زه‌هاوی، ئازاد سه‌عد،
گه‌وهه‌رو یوسف)یش به‌خۆبه‌خش به‌شداری ئه‌و یاده بكه‌ن.
|