|

محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان "مامۆستای ئاواز و گۆرانی"ی ئێران
داوا له رادیۆ وته‌له‌فزیۆنی ولاَته‌كه‌ی ده‌كات گۆرانی و
سرووده‌كانی بلاَونه‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌و سروود و
گۆرانیانه‌م بۆ دۆخی ئێستای ئێران نه‌وتووه".
محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان مامۆستای ئاواز و گۆرانی ئێران له
نامه‌یه‌كدا بۆ عیزتئه‌ڵلاَ زه‌رغامی به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆ
وته‌له‌فزیۆنی ئێران ده‌نووسێت: "ئه‌و سروودانه‌ی كه خوێندومه
په‌یوه‌ندییان به بارودۆخی ئێستای ئێرانه‌وه نیه و هی
سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 80ی سه‌ده‌ی بیسته‌مه، بۆیه بۆتان نیه
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سرووده‌كانی من بلاَو بكه‌نه‌وه."
شه‌جه‌ریان له نامه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه رادیۆ
و ته‌له‌فزیۆنی ئێران هیچ رۆڵێكی له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و
سروودانه‌دا نه‌بووه، بۆیه به‌پێی یاسا ناتوانێت به بێ
هه‌ماهه‌نگی بلاَوی بكاته‌وه و پێویسته له به‌رامبه‌ر ئه‌و
كاره‌شدا له به‌رامبه‌ر یاسا وه‌لاَمده‌ر بێت.
له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری ئێران، رادیۆ‌و
ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئه‌و ولاَته هه‌ندێ سردووی وه‌ك (ئه‌ی
ئێران ئه‌ی نیشتمانی هیوا)ی شه‌جه‌ریانیان بلاَوكرده‌وه كه
له بارودۆخی ئاسایی‌دا ئه‌و سروودانه بلاََوناكرێنه‌وه.
شایانی باسه 14 ساڵ پێش ئێستاش جارێكی دیكه‌ی محه‌مه‌د ره‌زا
شه‌رجه‌ریان داوای كردبوو كه رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی ئێران
گۆرانی و سردووه‌كانی بلاَونه‌كاته‌وه.
|