|
گۆرانیبێژ
شوان قه‌ره‌داغی دوای گۆرانی (نازمه‌كه)، كه به‌شێوازێكی فۆلكلۆری كلیپی كرد،
له ئێستادا سه‌رقاڵی كلیپ كردنی گۆرانییه‌كه به‌ناوی (رۆژانێك بو).
له لێدوانێكیدا شوان قه‌ره‌داغی به سبه‌ی راگه‌یاند: كه ئه‌م گۆرانیه یه‌كێكه
له گۆرانیه‌كانی ئه‌لبومه‌كه‌ی كه ناوی (نیگا)یه و پێشتر بڵاوی كردۆته‌وه و
ماوه‌ی مانگێكه سه‌رقاڵی وێنه‌گرتن و ئاماده كردنی ئه‌م گۆرانیه‌ن كه تێكستی
هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی و میلۆدی (مه‌هران جه‌مالی زاده)یه‌و له‌لایه‌ن (كامیارجه‌میل)ه‌وه
وێنه‌ی گیراوه و مۆنتاژ و ده‌رهێنانی (گۆران سه‌ڵاح)ه له ستۆدیۆی (كه‌نار)
تۆمار كراوه و سكوێنسه‌ری (هۆگر عه‌زیز)ه‌و مامۆستا (سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی)
سۆلۆی كه‌مانی عه‌زف كردوه.
شوان وتیشی: ئه‌م گۆرانیه به شێوازی ئه‌نیمه‌یشن كلیپی بۆ كردوه و كه
شێوازێكی نوێی جیهانیه و به‌رهه‌می كه‌ناڵی سلێمانی زاگرۆس (TV)یه.
راشیگه‌یاند: گۆرانیه‌كه‌م باس له بێوه‌فایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه به‌بێ هۆ
له خۆشه‌ویسته‌كانیان داده‌بڕێن. |