|
بۆ
خه‌نده‌ی لێو
* پیاوێك ژنه‌كه‌ی زۆر خۆشده‌ویست، رۆژێكیان بردی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون، تا
منداڵه‌كه‌یان رزگاری بێت، ژنه‌كه ها‌اواری ده‌كرد: ئه‌ی ه‌اوار مردم..مێرده‌كه‌شی
زۆر دڵی ته‌نگ بوو، ده‌یوت:
به‌خوای خه‌تای من بوو.
* كه‌سێك چووه سه‌ردانی مامۆستاكه‌ی، كه زۆر نه‌خۆش بوو، ماوه‌یه‌كی درێژی لای
دانیشت، كاتێك ویستی بڕوات به مامۆستاكه‌ی وت: به‌رله‌وه‌ی بڕۆم حه‌زده‌كه‌م
ئامۆژگاریم بكه‌یت.
مامۆستاكه‌ش وتی: هه‌ركاتێك سه‌ردانی نه‌خۆشتان كرد، زۆر له‌لای مه‌مێننه‌وه.
* كرێچی: ئه‌رێ سه‌قفی ئه‌و خانوه هه‌ر ته‌قه‌ته‌ق و جیڕه‌جیڕی لێوه دێت؟
خاوه‌ن خانوو: هیچ نیه، ئه‌وه زیكری خوا ده‌كات.
كرێچی: ئه‌وه شتێكی چاكه، به‌ڵام ده‌ترسم جارێكیش كڕنوش بۆخوا ببات.
* ئافره‌تێكی زۆر قه‌ڵه‌و سواری پاسێك بوو، یه‌كێك له نه‌فه‌ره‌كان وتی:
هه‌رگیز نه‌مزانیوه فیل سواری پاس بێت!
ئافره‌ته‌كه‌ش به‌هێمنیه‌وه وتی: رۆڵه، ئه‌م پاسه وه‌ك سه‌فینه‌ی نوح وایه،
فیلیش سواری ده‌بێت و كه‌ریش. |